پۆلیسی هاتوچۆی عێراق شەممانیش دەوام دەکەن بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان. فۆتۆ: 964
تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری
پۆلیسی هاتوچۆی عێراق رۆژانی شه‌ممه‌ش ده‌وام ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ شەممە 8.6.2024 بەڕێوبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە لە هەموو رۆژانی هەفتەدا جگە لە هەینی، پێشوازی لە هاوڵاتیان دەکه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت، رۆژانی شەممە پشوو نییە، بەڵکو دەوامی فەرمییە، بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری.
بەیاننامەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی عێراق، كه کۆپییەکی بۆ تۆڕی 964 نێردراوه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لە کاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە لە هەموو رۆژانی هەفتەدا پێشوازی لە هاوڵاتیان دەکه‌ن به ده‌وامی دوو شه‌فت، جگە لە هەینی، واتە رۆژانی شەممەی هەموو هەفتەیەک رۆژی دەوامی فەرمییە بۆ تەواوکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە بواره‌كانی تۆماری ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری.
له هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت رۆژانی شه‌ممه پشووی فه‌رمییه، جگه له پۆلیس و ته‌ندروستی.