964 بەدواداچوونى بۆ کردن

دانیشتوانى گوندەکانى پشدەر کێشەى کارەبایان هەیە

964+

وریا فەتاح

دانیشتوانى گوندەکانى پشدەر کێشەى ئەوەیان هەیە ئێستا لە کاتژمێر 3:00ـى شەو کارەباى نیشتمانیان لەسەر دەکوژێنرێتەوە و زۆینەشیان مۆلیدەیان نییە، کارەباى قەڵادزێش دەڵێت، کاتییە.

چەند شەوێکە لە کاتژمێر 3:00ـى شەو بەدواوە، کارەباى گوندەکانى سنوورى پشدەر دەکوژێنرێتەوە، نەبوونى کارەباى مۆلیدەش لە زۆربەى گوندەکان، دانیشتوانى بێزار کردووە.

964 کێشەى ئەو گوندانەى خستە بەردەم، عەلى ئەحمەد، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى پشدەر، ئەو لە وەڵامدا وتى،”چەند شەوێکە لە کاتژمێر 3:00ـى ئەو کارەباى گوندەکان دەکوژێنرێتەوە، چونکە وا هەست دەکرێت کەشەکە فێنکە”.

بە وتەى عەلى ئەحمەد، سیستمى دابەشکردنى کارەباى گوندەکان مەرکەزییە و هەموو گوندەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى یەک بەرنامەیان هەیە، بەڵام تائێستا بەرنامەى وەرزى گەرما دیارى نەکراوە.

بە وتەى ئەو بەڕێوەبەرە، لەئیستادا رۆژانە لە کاتژمێر 11:00ـى بەیانى بۆ 2:00ـى پاشنیوەڕۆ، کارەبا بە گوندەکان دەدرێت و لە 5:30 خولەکى ئێوارە بۆ 8:00ـى بەیانیش کارەبایان پێدەدرێت، بەڵام چەند شەوێکە لە کاتژمێر 3:00 کارەبایان لەسەر دەکوژێتەوە.

بڕیارە بەم زوانە بە لەبەرچاوگرتنى وەرزى گەرما و نەبوونى کارەباى مۆلیدە لە زۆربەى گوندەکان، بەرنامەى پێدانى کارەباى نیشتمانى بۆ گوندەکان دابنرێت.

ناوبازاڕى قەڵادزێ لە تابلۆى ریکلامەکان پاکدەکرێتەوە

ناوبازاڕى قەڵادزێ لە تابلۆى ریکلامەکان پاکدەکرێتەوە