دیمهنێكى پێشووى خۆپیشاندانى مامۆستایانى سنوورى پشدهر.. وێنه: 964+
دوای گەڕانەوە لە بەغدا
دەستەی داکۆکی مامۆستایانی ناڕازی: بەمزووانە خۆپیشاندان دەکەین
964+
ژووری هەواڵ
دەستەی داکۆکی مامۆستایانی ناڕازی لە دوای گەڕانەوە لە بەغدا رایانگەیاند، هۆکاری دواکەوتنی پێدانی موچەی مانگی ئایار ئەوەیە کە “حکومەتی هەرێم ئامادە نییە لیستی موچەخۆران بۆ حکومەتی فیدراڵ بنێرێت”.
ئەمڕۆ هەینی 7.6.2024، دەستەی داکۆکی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیەندراوێکیان خوێندەوە و وتیان، هۆشداری دەدەنە حکومەت لە دژی دواکەوتنی موچە بێدەنگ نابن و کاردانەوەیان دەبێت.
“بەم زووانە خۆپیشاندانێک سازدەکەین دژی دواخستنی ناردنی لیستی موچە بۆ بەغدا و هەژماری ئەوان و دواخستنی تەوتین”، دەستەی داکۆکی مامۆستایانی ناڕازی وا دەڵێن.
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی چواریان وەرگرتووە، بەڵام هێشتا وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج دیارنییە و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش چاوەڕێی موچەی مانگی چوارن.