لە سلێمانی

مانگی رابردوو 390 منداڵی کوڕ و 390 منداڵی کچ لەدایکبوون

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو 780 منداڵ لە شاری سلێمانی لەدایکبوون، تەندروستی سلێمانی دەڵێت، 390 منداڵیان کوڕ بوون و 390ـەکەی دیکەش کچ بوون.

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی، مانگی رابردوو دوو هەزار و 198 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریی سلێمانییان کردووە و هەزار و 423 نەخۆش داخڵ کراون.

بە پێی ئامارەکە، لەو رێژەیە 468 منداڵ بە شێوەی سروشتی لەدایكبوون و ئەوانی دیکەش بە نەشتەرگەری لەدایکبوون.

لە چاو مانگی رابردووەوە، نزیکەی 100 منداڵ کەمتر لەدایک بوون لە نەخۆشخانەکە.

شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریی سلێمانی بە 964ـی وت، “رێژەی منداڵبوون مانگانە بەرزونزم دەکات، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی چەن ساڵێکە رێژەی منداڵبوون کەمە و خێزانەکان نایانەوێت منداڵیان ببێت و ئەوەش هۆکاری کۆمەڵایەتی و ئابووریی خۆی هەیە”.

وتیشی، “ئێمە نەشتەرگەریی منداڵبوون لەسەر خواستی دایکەکە ناکەین و لیژنەی تەندروستی و پزیشکەکان بڕیار دەدەن کام دایکە پێویستە بە نەشتەرگەریی منداڵی ببێت و بەردەوام دایکان هان دەدەین بە سروشتی منداڵیان ببێت”.

ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی دەریدەخات، لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 207 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 19 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و هەروەها 107 لەبارچوونی منداڵ تۆمار كراوە.

لە سلێمانی منداڵبوون بە سروشتی زیاترە وەک لە نەشتەرگەر...

لە سلێمانی منداڵبوون بە سروشتی زیاترە وەک لە نەشتەرگەری