لە تورکیا

پەنابەرێکى کوردى رۆژهەڵات بێ سۆراغە

964+

سۆما حەکیم زادە

عەلیڕەزا جەلیلیان، پەناخوازی کورد و خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ و دەستبەسەرکردنى لەو کەمپانەی تورکیا کە پەنابەران دیپۆرتدەکرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان، براوەتە دەرەوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم هەواڵەی پشتراست کردۆتەوە و بڵاوى کردەوە کە،عەلیڕەزا جەلیلیان، تەمەن 41 ساڵ لە کەمپی کریک کاڵە لە توورکیا لە رۆژی دووشەممەى رابردووەوە  لەلایەن پۆلیسەکانی ئەم کەمپەوە بردراوەتە دەرەوە و چارەنووسی نادیارە.

ئەم پەنابەرە کوردە، لەلایەن کۆماری دەوڵەتى ئێرانەوە تۆمەتی کوشتنی بەڕێوەبەری پۆلیسی شابادی دراوەتە پاڵ و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە  سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکراوە.

عەلیرەزا ساڵی 2019 و لەکاتی هەڵاتنی لە وڵاتی ئێران بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی سنووری هاوبەشی ئێران و تورکیا بریندار کرابوو.

"لە تورکیا کرێکارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا"