جانتایەک ئاڵتوون و دۆلاری دزیبوو

لە چەمچەماڵ کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ کەسێک دەستگیر دەکەن، کە پێشتر دزیی لە هاوڵاتییەکی دیکە کردووە و پارە و ئاڵتوونی لێبردووە.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 7.6.2024 بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سكاڵای تۆمار كرد، كە جانتایەكی لێدزراوە پارە و ئاڵتوونی تێدا بووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكردووە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانراوە تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بكەن

ئاماژە بەوەش دراوە لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسەدا دەست بەسەر ئەو جانتایەدا گیراوە كە تۆمەتبار بردبووی.

“لە ئێستادا تۆمەتبار (ق،ع، ر لەدایكبووی 1987) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا”، راگەیەندراوەکەی پۆلیس وای نووسیوە.

مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دزیکردن، کە بەندکردن یان سزادانی ماددی دەیگرێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیر کرد کە 38 فانی سپلیتی د...

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیر کرد کە 38 فانی سپلیتی دزیوە