هه‌فتانه گونده‌كانى دوو ناحیه
له چه‌مچه‌ماڵ جوتیاران به سەرە گه‌نم راده‌ستى سایلۆ دەكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چه‌مچه‌ماڵ پلانێك بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران داندرا، كه هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك جوتیارانى دوو ناحیه گه‌نمه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى كێشه‌و گرفتیان بۆ دروست نه‌بێت.
ئه‌م پلانه له‌لایه‌ن قایمقامى قه‌زاوه به هاوكارى کشتوکاڵ و بەڕێوەبەری سایلۆ و نوێنەری یەکێتی جوتیاران، داندراوه.
له‌رێگه‌ى تیروپشكه‌وه جوتیارانیان به‌سه‌ر گوند‌و ناحییه‌كانى سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ دابه‌شكرد و بڕیاریاندا هەفتانە گەنمی گوندەکانی سنوری دوو ناحیە له‌لایه‌ن سایلۆوه وەربگیرێت.
به‌پێی تیروپشكه‌كه، هەفتەی یەکەم جوتیارى ناحیەكانی ئاغجەلەر و شۆڕش ده‌توانن گه‌نمه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن و له هه‌فته‌ى دووه‌میشدا ناحیەكانی سەنگاو و تەکیەی جەباری، هەفتەی سێیەمیش ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەكانی تەکیەی کاکەمەند و ناحیەی قادرکەرم.
قایمقامییه‌تى چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ئەم سێ هەفتەیە جارێکی تر ریزبەندییەکە لەسەرەتاوە دەست پێدەکاتەوە تا ئەوکاتەی جوتیاران گەنمەکانیان رادەستی سایلۆ دەکەن.
سایلۆى چه‌مچه‌ماڵ له ساڵی 2018 كراوه‌ته‌وه و ساڵانە زیاتر لە شه‌ش هەزار جوتیار گەنمەکانیان لەو سایلۆیە وەرگیراوە و ساڵی رابردووش زیاتر لە 50 ملیار دینار وەک پارەی گەنم بە جوتیاران دراوە.