بۆرسه‌ی په‌له‌وه‌ر نرخه‌كان دیاریی ده‌كات
مریشكی جنجڕی هه‌ولێر نرخه‌كه‌ی 15 وه‌ره‌قه‌یه
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
بۆرسه‌ی په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌كان له هه‌ولێر، كه ماوه‌یه‌كه دامه‌زراوه، هه‌ر چه‌ند مانگێك جارێك، نرخی جوانترین و سه‌رنجڕاكێشترین په‌له‌وه‌ر و باڵنده دیاریی ده‌كات.
بۆرسه‌كه نمایش و پێشبڕكێی په‌له‌وه‌ری وه‌ك مریشك و كه‌ڵه‌شێری خۆمانه و بیانییش ساز ده‌كات و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانیش لێی كۆده‌بنه‌وه.
نوێترین نرخی بۆرسه‌كه بۆ مریشكی جنجڕ شیكی هه‌ولێر 1500 دۆلاره (15 وه‌ره‌قه)، هه‌روه‌ها سێتی مریشك و كه‌ڵه‌شێری شامیی ئه‌ڵمانی تێدایه، كه نرخه‌كه‌ی زیاتر له حه‌وت هه‌زار دۆلاره.
هه‌روه‌ها كۆتر و مه‌لی دیكه‌شی تێدا نمایش ده‌كرێت و كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ده‌كرێت.
مام یاسین فرۆشیارێكی مریشكی ره‌سه‌نی كوردییه بۆ 964 وتی، مریشكه‌كه زۆر تایبه‌ته و جوانیی خۆی هه‌یه، جگه له‌وه‌ش له ساڵێكدا هه‌شت مانگ هێڵكه ده‌كات.
وتیشی، مریشکی رەسەنی کوردی ناسکە، پێویستی بە خزمەتێکی زۆر و خواردنی باش هەیە، نرخیان ده‌گاته 15 وه‌ره‌قه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا