تا ئێستا نەناسراوە
تەرمێک لە رووباری خابوور دۆزرایەوە و ماسی بەشێکی جەستەیان خواردووە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
تەرمی گەنجێک لە رووباری خابوور ئه‌م ئێواره‌یه دۆزرایه‌وه، كه ماسی به‌شێكی جەستەیان خواردووه، تا ئێستاش ناسنامه‌كه‌ی دیار نییه.
کاتژمێر 05:30 ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6.6.2024 لە رووباری خابور و لە گەڕەکی بێداری خۆرئاوای زاخۆ، تەرمی گەنجێک له لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆزرایەوە و ره‌وانه‌ی پزیشکی دادی زاخۆ کرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، “گومان دەکەین چەند رۆژێک بەسەر كه‌وتنه ئاوی ئه‌و گه‌نجه تێپەڕیبێت، چونکە بەشێکی جەستەکەی ماسی خواردبوویان، تەمەنیشی نزیکەی 30 ساڵە”.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، “تیمی بەڵگەی تاوان لە لیکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزانن، تەرمی گەنجەکەش لە پزیشکی دادی زاخۆیە و پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ ئەم دۆسیەیە کراوه‌ته‌وه”.
وتیشی، تا ئێستا ناسنامەی گەنجەکە دیارنییە و نه‌ناسراوه.
ئه‌م رووداوه له كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له رووباری چۆمان مێردمنداڵێكی 16 ساڵان خنكا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا