چیرۆکی ئەستێرەناسەکانی بۆکان
ئەستێرەناسێکی کورد: کەشوهەوا لەبارە و شوێنمان نییە
964+
سولەیمان رەحیمی – بۆکان
تەمەنی ئەنجومەنی ئەستێرەناسیی شاری بۆكان دەگاتە 15 ساڵ، ئەو ئەنجومەنەی کۆمەڵێک ئەستێرەناس و مامۆستا کاری تێدا دەکەن و بۆ ئاشناکردنی زانستەکەشیان راهێنانیان بردووەتە ناو چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
لە شارەكانی رۆژھەڵاتی کوردستان، رێکخراوەكان بە شێوەی خۆبەخش لایەنگرانی ئەو زانستە و چینە جیاوازەکان رادەھێنن، یان ئاشنایان دەکەن.
بە رای هادی موستەوفی، گەورەترین شوێن و پێشكەوتووترین شوێنی روانین بۆ ئەستێرەكان و ئاسمان لە سەر ئاستی كوردستان لە چیای كۆڕەك بووە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كە بەھۆی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچووە و تائێستا نۆژەن نەکراوەتەوە.
ئەو ئەستێرەناسە کوردە پێی وایە، ئەستێرەناسی لە كوردستاندا سەرەڕای بوونی لایەنگری یەكجار زۆر، بەڵام هێشتا لاوازە و بایەخێكی ئەوتۆی پێنادرێت، موستەوفی یەكێك لەو كەسانەیە كە بە شێوەی خۆبەخش گەنجان رادەھێنێت و تەنانەت لەسەر سۆشیاڵ میدیاش زانیاری دەدات بەو كەسانەی خولیای ئەو زانستەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا