هەندێکی بە قیمە بە هاوڵاتیان فرۆشراوە

لە سلێمانی دەست بەسەر 274 کیلۆ گۆشت و جگەردا گیرا

964+

ژووری هەواڵ

قایمقامیەتی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی بڕی 190 کیلۆ گۆشتی هیندی راگەیاند و دەڵێت، بەشێکی لێکراوە بە قیمە بۆئەوەی بە هاوڵاتیان بفرۆشرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.6.2024، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن و قەدەغەکردنی لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە، دەستیان بەسەر گۆشتەکەدا گرتووە، جگە لەوەش 84 کیلۆ جگەری بەستووی مریشکیش دەستیبەسەردا گیراوە.

ئەو جگەرەی دەستیبەسەردا گیراوە هاوردەکراوە و رێگەپێنەدراوە و لەهەر شوێنێكدا دەستی بەسەردا بگیرێت، لەناودەبرێت.

خاوەنی گۆشتەکە، بڕی 53 کیلۆ لەو گۆشتە خراپەی کردووە بە قیمە.

ده‌ست به‌سه‌ر گۆشتی هیندی و ئوسترالیدا گیرا

ده‌ست به‌سه‌ر گۆشتی هیندی و ئوسترالیدا گیرا