نرخی چەندە؟

گیالۆک، گیایەکی گرانبەهایە و کەس نازانێ بۆچی بەکاردێت

+964

ئاکام غەفور-سۆران

لە بازاری سۆران جۆرە گیایەک دەفرۆشرێت ناوی “گیالۆکە” کە بە وشکی نرخی یەک کیلۆگرامی 120 هەزار دینارە.

نزیکەی مانگێک دەبێت لە بازاری سۆران ئەو گیایە دەفرۆشرێت، بە تەڕی کیلۆی نزیکەی 15 هەزارە، بەڵام بە وشککراوی نرخەکەی 120 هەزار دینارە.

964 لە بازاڕی سۆران سۆراغی گیایەکەی کردووە، زانیاری ئەوەی دەستکەووتوە، گیایەکە دەگمەنە و تەنیا لە کوردستان هەیە، ئەوەشی لێرە هەیە بۆ وڵاتانی تورکیا و ئێران دەبردرێت و لە ناوخۆ بەکارنایەت.

فرۆشیارانی گیایەکە دەلێن، نازانین بە دیاریکراوی بۆچی بەکاردێت، تەنیا دەزانن کە بۆ دروستکردنی دۆندرمە بەکاردێت، جگە لەوە دەکرێت بە دەرمانی پزیشکی، بەڵام زانیارییان نییە.

ئەشقی ئەحمەد، چەرەزاتفرۆشێکی سۆرانە، بە 964ـی وت، “27 سالە ئەو کارە دەکەم، کڕیارانی گیایەکە خەڵکی سەقز، بانە و دیاربەکر و جۆلەمێرگن، سالانە لە 20ـی نیسان تا 20ـی حوزیران گیایەکە لە شاخەکان دەست دەکەوێت و دێتە بازاڕ”.

دەشلێت” ئەو گیایە لە ناوچە شاخاویەکانی بالەکایەتی و دەڤەری بارزان و برادۆست دەست دەکەوێت، خواست لەسەری کەمە بەلام نرخی زۆرە، هیچ سالێک کیلۆی لە 110 کەمتر نەبووە”.

ئەو فرۆشیارە، بۆ 964 زانیاری لەسەر وشککردنی دەخاتەڕوو، دەڵێت، بۆ وشکردنی پێویستە گیایەکە بکولێت و نابێت لە کاتی کولاندنی خوێی تێبکرێت، بەلام تۆزێ ماستی تێبکرێت لەگەڵ کولاندنی و رەنگی جوان دەبێت، کە وشک بوو.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵ: دەرمانە جنسییەکان مادەی شاراو...

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵ: دەرمانە جنسییەکان مادەی شاراوەیان تێدایە

ئەحمەد زرار، فرۆشیارێکی دیکەی ئەو گیایە، بۆ 964 دەڵێت، ئەو گیایە بە تەڕی کیلۆی 15 هەزار دەکات، کە شێوەی وەک پەتاتەیە، لە مێرگی شاخەکان دەست دەکەوێت، دەینێرین بۆ وڵاتانی دەرەوە، بەڵام زانیاریی تەواومان نییە لەوێ بۆچی بەکاردێت.

سەید ئەحمەد، دکتۆرێکی چارەسەری سروشتییە لە سۆران، بە 964ـی وت، گیالۆک لە ناوخۆی کوردستان بەکاردێت لە دروستکردنی دۆندرمە لە بڕی سوعلاب کە کاریگەریی هەیە لە سەر خەستکردنەوەی دۆندرمەکە، لە تورکیا و ئێرانیش دەکرێت بە دەرمان  بۆ چارەسەری ئیلتیهاب لە جەستەدا.

بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەو جۆرە گیایە تەنیا لە هەرێمی کوردستان و چەند شوێنێکی رۆژهەڵات و باکووری کوردستان دەستدەکەوێت، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان 7 تۆن لەو گیایە لە شاخەکان دەکرێت، کە 4 تۆنی لە سنووری  سۆرانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

"لە ناو دەرمانی دابەزاندنی کێشی لەش پاراسیتامۆڵ هەبووە"