دوو شەقامی کۆیە فراوان دەکرێن و دووبارە قیرتاو دەکرێنەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

شەقامی بەردەم کتێبخانەی گشتیی شاری کۆیە تا فولکەی سەووز، رەسیفە پانەکان کەمدەکرێنەوە و زیادەڕۆییەکان لادەبرێن، هەروەک شەقامەکە فراوان دەکرێت و دواتریش لە یەک سایدەوە دەکرێتە دوو ساید.

گوژمەی نوێکردنەوەی ئەو شەقامە نزیکەی دوو ملیار دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.6.2024، دۆستی بەشار، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە 964ی وت، “لەبەر ئەوەی شەقامەکە باریکە، ناچار رەسیفەکانی هەڵدەگیرێ و بچووک دەکرێنەوە، دواتر بە سێ چین رێکاری بۆ سەقامەکە دەکرێ، کە دوو چینی بەرد رێژە و چینەکەی تریشی قیرێکە پێی دەوترێت (بڵایندەر)، لە دوای ئەمانەشەوە هەموو شەقامەکە بە جارێک قیرتاو دەکرێتەوە”.

بە قسەی ئەندازیارەکە، “گوژمەی دابینکراوە بۆ ئەو پڕۆژەیە ملیارێک و 900 ملیۆن دینارە، لە دوای تەواوبوونی ئەو شەقامە شەقامێکی تری ناوشاریش بە هەمان شێوە فراوان دەکرێت و دووبارە قیرتاو دەکرێتەوە”.

ئەو کۆمپانیایەی پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات بە ناوی (شارستێن)ە، “وا بڕیارە دوای تەواوبوونی ئەو شەقامە، شەقامی فولکەی سەوز بۆ خوار یاریگەی کۆیەش فراوان بکەن و دووبارە قیرتاو بکرێتەوە”.

 بۆ یەکەمین جار ئامێری  ATM لە شاری کۆیە دانرا

 بۆ یەکەمین جار ئامێری ATM لە شاری کۆیە دانرا