بەکەڵکی سەیران نایەت

پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

964+

میدیا گۆران

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بێ هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە، لە نێوان پارێزگاکان سلێمانی فێنکترینە.

بەپێی بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و وگەیاندن، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی چەند رۆژێک لەمەوپێش بەرزتر دەبێتەوە، لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کەرکوک بەرزترینە و سلێمانی فێنکترینە.

خێراى با/ لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.
ئاڕاستەی با/ باکوورى خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.

پلەی گەرمای پێشبینیکراوە بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە

هەولێر : 40
سلێمانی : 37
دهۆک : 39
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 41
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 24
گەرمیان : 44