دیمەنی چارەسەرکردن منداڵێک لە نەخۆشخانەی منداڵانی ئاکرێ.وێنە.تەندروستی ئاکرێ
لە ئاکرێ
لەیەک مانگدا 536 منداڵ لەدایکبووە
964+
توانا نەقی
نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی ئاکرێ ئاماری مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و تەنیا لەو مانگەدا 536 منداڵ لەدایک بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەندروستی ئاکرێ بڵاویکردەوە، لە ماوەی مانگی پێنج دا لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی ئاکرێ 18 هەزار و 742 پشکنین بۆ منداڵی نەخۆش ئەنجامدراوە.
هەروەها 1238 منداڵ خراوەتە ژێر چاودێرییەوە، 230 نەشتەرگەری جۆراو جۆر بە نیمچە تایبەت و گشتیەوە بۆ ژنان ئەنجام دراوە لە نەخۆشخانەکە.
هەر بە پێی ئامارەکان لە ماوەی ئەو مانگەدا 536 مندڵ لە دایک بوون کە 306 منداڵیان بە سروشتی و 230 منداڵایان لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە لە دایکبوون.