لە رۆژی ژینگە

لە سلێمانی هاوکاری دابەشکرا بەسەر 60 ژینگەپارێزدا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە رۆژی ژینگەدا بەشی جێندەری پارێزگای سلێمانی بە هاوکاری رێکخراوی شار، 60 سەبەتەی خۆراک بەسەر 60 ژینگەپارێزدا دابەشکرا.

تریفە فەرەیدون بەرپرسی یەکەی یەکسانی جێندەری پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ 60 سەبەتەی خۆراک دابەشکرا بەسەر 60 کارمەندی ژینگەپارێزدا، سوپاسی هەوڵ و ماندوبونەکانیان کرا.

باسی لەوەکرد، وەک بەشی جێندەری پارێزگای سلێمانی بەردەوام لە هەوڵی پاراستنی مافی ژینگەپارێزاندان و هەر کەیسێک چوبێتە لایان کاریان بۆ کردووە.

ئەوەی خستەڕو، لە ساڵی رابردودا پێنج کەیسی کرێکاران لەلایان هەبوە و بە هاوکاری سەندیکاری کرێکارانی بیانی و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی مافیان بۆ گەڕاوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گیرفانى کارمەندانى ژینگەپارێزى دوکان گەرم کرایەوە

گیرفانى کارمەندانى ژینگەپارێزى دوکان گەرم کرایەوە