دیمه‌نێكی رشاندن بۆ قه‌ڵاچۆكردنى پێشكه و مێشووله‌ى به‌رده‌ڕه‌ش له ساڵى رابردوو... وێنه: مه‌ریوان سۆرانى
پێناچێت ئه‌مساڵ بڕشێندرێت
قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش پڕى پێشكه و مێشووله بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر پێشكه و مێشووله بڵاوبووه‌ته‌وه، هاوڵاتیان داوایان كردووه ماده‌ى قڕكه‌ر به‌كاربهێندرێت بۆ قه‌ڵاچۆكردنیان، ته‌ندروستیش ده‌ڵێت، پێناچێت ئه‌مساڵ هیچ رشاندنێك ئه‌نجام بدرێت.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك له‌دواى یه‌ك، له وه‌رزى بڵاوبوونه‌وه‌ى پێشكه و مێشووله تیمه‌كانى ته‌ندروستى سنووره‌كه‌یان به‌ماده‌ى قڕكه‌ر ده‌ڕشاند، به‌ڵام له پاره‌وه گله‌یی و ره‌خنه‌ى خاوه‌ن هه‌نگه‌كان تا ئێستا ئه‌و رشاندنه‌ى راگرتووه.
خاوه‌ن هه‌نگه‌كان گازانده‌یان كردبوو كه به‌هۆى ئه‌م رشاندنه‌وه ژماره‌یەكی زۆرى مێشه‌كانیان له‌ناو چووه و پێویسته رابگیرێ.
مه‌ریوان سۆرانى، چالاكوان له سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش به 964ـى وت، بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و پێشكه و مێشانه خه‌ڵكیان هه‌راسان كردووه و داوا ده‌كه‌ن له‌رێگه‌ى رشاندنه‌وه له‌ناو ببردرێن.
وتیشی “ساڵانه له‌دواى دروێنه‌ى گه‌نم له سنووره‌كه ئه‌و پێشكانه بڵاوده‌بنه‌وه”.
هه‌رچی ته‌ندرستى به‌رده‌ڕه‌ش، پێیوایه ئه‌مساڵ رشاندن بۆ ئه‌م پێشكانه ئه‌نجام نه‌درێت، چونكه پێیوایه ره‌خنه و گله‌یی خاوه‌ن مێش هه‌نگه‌كان ئه‌و كاره‌ى راگرتبێت.
د.خدر ساڵح بۆتانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش به 964 ـى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ سێ جار داوایان له ته‌ندروستى دهۆك كردووه بۆ دابینكردنى ده‌رمان بۆ قه‌لاچۆكردنى ئه‌و پێشكه‌و مێشوولانه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه.
وتیشی “له ساڵانى رابردوو به‌هۆى رشاندنه‌وه زیانێكی زۆر به مێش هه‌نگ و باڵنده‌كان كه‌وتووه، بۆیه پێده‌چێت ئه‌مساڵ رشاندنه‌كه نه‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و ده‌رمانه‌ى ساڵانى رابردوو به‌كارده‌هێندرا له‌گه‌ڵ گاز تێكه‌ڵ ده‌كرا ئینجا ده‌ڕشێندرا، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بوو چونكه قه‌تلوعامى هه‌موو شتێكی ده‌كرد.
د. خدر پێیوایه بوونى ئه‌م پێشكه و مێشوولانه له ناو ئاوه‌كان به‌تایبه‌تیش گۆمه‌كان و له‌وه‌رزى گه‌رادانیان له‌م كاته‌دا بڵاوده‌بنه‌وه.