12 بەش و بنکەن

بەرپرسی یەکەمی چەند بنکەیەکی پۆلیس لە گەرمیان گۆڕدران

964+

توانا نەقی

گۆڕانکاری لەچەند بەش و بنکەیەکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان کرا و ئەفسەر وکەسی یەکەمی بنکەکان گۆڕدران و کەسی دیکە لە شوێنیان دانرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی گەرمیان بڵاوییکردەوە، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان گۆڕانکاری لەبەش و بنکەکانی بەڕێوەبەرایەتی و بنکەکانی بەشی پۆلیسی کفری و بەشی پۆلیسی خانەقین کرا.

دەشلێت، مەبەست لە گۆڕانکاریەکان بۆبەڕێوەچونی زیاتر ئیش و کارەکانە و زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنووری گەرمیان.

گۆڕانکاریەکان لەم بەش و بنکانە کراون:

– بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەی گەرمیان.
– بەشی جوڵانەوە و تاوان بارەگای بەڕێوەبەرایەتی.
– بەشی ئامێرسازی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی، ئەفسەری بنکەی کفری و ئەفسەری بنکەی سەرقەڵا.
– ئەفسەری بنکەی دوانزەئیمام.
– ئەفسەری بنکەی ئاوەسپی.
– ئەفسەری بنکەی مەیدان.
– ئەفسەری بنکەی کۆکز، ئەفسەری بنکەی نەوجول، ئەفسەری بنکەی پەروێزخان و هۆبەی خزمەت گوزاری بەشی خانەقین.

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گەرمیان گۆڕدرا

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گەرمیان گۆڕدرا