دیمه‌نێكی راهێنان به تیمه‌كانى مینلابه‌رى سلێمانى ... وێنه: ده‌زگاى مین
ده‌بێته یه‌كه‌مین هاوكارى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان
عێراق ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕی هه‌ندێك ناوچه‌ى گه‌رمیان له مین و ته‌قه‌مه‌نى پاكبكاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوو وه‌زاره‌تى عێراقی ره‌زامه‌ندیان داوه كه هه‌ندێك ناوچه‌ى گه‌رمیان له مین و ته‌قه‌مه‌نى پاكبكرێته‌وه، ده‌زگاى مینى هه‌رێمیش ده‌ڵێت یاداشتى لێكنێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه بۆ ئه‌م كارانه.
ئه‌و ناوچانه‌ى ئیدارەی گه‌رمیان بریتین له ناحیەكانی قۆرەتو، مەیدان، بەتایبەت گوندەکانی عەلی میر، مەحمود قەجەر و ئەو گوندانەی دەکەونە ئەو سنورە بەتایبەت سنوری نێوان عێراق و ئێران.
سروه محه‌مه‌د ره‌شید، په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا دوو نووسراوى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى پلاندانان و ژینگەی عێراقی کردبوو، تیایدا داوایان لێده‌كات بۆ پاکكردنەوەی بەشێک لە ناوچە مینڕێژکراوانەی سەردەمی رژیمی پێشوو كه له‌سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌ن.
سروه، له ئه‌كاونتى فه‌یسبووكه‌كه‌ى نووسراوه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تى كه هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه رەزامەندیان دەربڕیوه لەسەر پاکكردنەوەی ئەو ناوچانە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاى كاروبارى مینی هەرێمی کوردستان.
عه‌لى میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌زگاى مینى هه‌رێم، بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه كه ده‌زگاكه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌زگاى مینى عێراق یاداشتنامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتنیان له‌نێواندا واژۆ كردووه بۆ هاوكارى كردنى یه‌كترى و ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كان.
وتیشی “تا ئێستا به‌فه‌رمى هیچ شتێكمان له‌به‌ر ئه‌و بابه‌ته بۆ نه‌هاتووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاره‌كه بكرێت ئه‌وا له چوارچێوه‌ى ئه‌و یاداشته‌یه كه هه‌مانه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ده‌زگاى مینى به‌غدا ئه‌م كاره بكات ده‌بێته یه‌كه‌مین هاوكاریكردنیان بۆ ده‌زگاى مينى هه‌رێم كه پڕۆژه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن.
پێشتر عه‌لى میرانى، گله‌یی له ده‌زگاى مینى عێراق كردبوو كه له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه تاوه‌كو پێش واژۆكردنى یاداشته‌كه هیچ هاوكارییه‌كى ده‌زگاى مینى هه‌رێمی نه‌كردووه.