لە کەرکوک

تۆرێکی مەترسیداری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک
لە ئۆپەراسیونێکدا لە ناوشاری کەرکوک 11 بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران.ئەمڕۆ چوار شەممە 5.6.2024 لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانى شاری کەرکوکدا، توانرا لە کاتى ئاڵوگۆرکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر 11کەس دەستگیر بکرێن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی کەرکوک بە 964ـی وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە هەڵمەتێکی هاوبەشی پۆلیسی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان و فەوجی تەکتیکی سەربە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک، توانیان تۆڕێکی 11کەسی لە بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.

وەک ئەوەى سەرچاوەکە باسى دەکات، ئەو کەسانە تۆڕێکى مەترسیدارن و چەندین رۆژە هێزە ئەمنییەکان چاودێریان دەکەن، لە کاتى دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر چەند کیلۆیەک مادەى هۆشبەر لە جۆرى کریستاڵ و چەکى سوک.

کەسەکان دواى دەستگیرکردنیان رەوانەى دادگا کراون.

لە پرسى مادەى هۆشبەردا هەرێمی کوردستان چووەتە قۆناغە م...

لە پرسى مادەى هۆشبەردا هەرێمی کوردستان چووەتە قۆناغە مەترسیدارەکەوە