باسی زیاد ئەسعەدیش دەکات

“پەشیمانم خزمەتم بە هونەری کوردیی کردووە”

+964

پەرستۆ ساڵح

بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی خێزانیی هونەرمەند گۆران نوری لەگەڵ هاوسەری پێشووی، کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و گۆران نورییش ناچار دەکات سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو پەیجانە تۆمار بکات و دەشڵێت، پەشیمانە لەوەی خزمەتی هونەری کوردیی کردووە”

گۆران نوری لە لێدوانێکی تەلەفۆنی تایبەت بە 964 وتی، “تێناگەم ئێمە ئەگەر هونەرێک پێشکەش بکەین، تەنیا هونەرەکەیە پێشکەشی دەکەین و تۆی گوێگر منت بەدڵە گوێم لێگرە و بەدڵی نییە گوێم لێمەگرە، پێویست بە کۆمێنت و قسەی نەشیاو ناکات، لەسەر هەموو ئەمانەوە تەداخولی ژیانی تایبەتی دەکەن، من کێم و چیم و چۆنم، تۆ حەقت نەبێ بەسەر منەوە”

گۆران نوری ماوەی دوو ساڵە هیچ کارێکی هونەری نوێی نییە، سەرەڕای ئەوەی 8 بەرهەمی ئامادەیە، بەڵام هێندە داخ لە دڵە نایەوێت کاری هونەری بکات و دەشڵێت، تەئیدی یەک قسەی زیاد ئەسعەد دەکەم، کە هەمیشە وتویەتی، “میللەتی کورد هی ئەوەی نییە هونەری بۆ بکەیت و قەدرت نازانێت، هەتا زوو وازبێنی باشترە”

زیاد ئەسعەد بۆ 964: تەندروستیم باشە و پڕوپاگەندەکانیشم ب...

زیاد ئەسعەد بۆ 964: تەندروستیم باشە و پڕوپاگەندەکانیشم بەلاوە گرنگ نییە

زیاد ئەسعەد بۆ 964: تەندروستیم باشە و پڕوپاگەندەکانیشم ب...

زیاد ئەسعەد بۆ 964: تەندروستیم باشە و پڕوپاگەندەکانیشم بەلاوە گرنگ نییە