پۆلیسی وزە پێی زانیون

وەزارەتی ناوخۆ: سێ کەس بە تانکەر نەوتیان دەدزی گرتمانن

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە پێگەی فەڕمی خۆی رایگەیاند، “پۆلیسی وزە لە کەرکوک سێ کەسیان بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیرکردووە”.

ئەمڕۆ دووشەممە 3.6.2024، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئەوەشی وتووە، “هێزەکانی پۆلسی وزەی کەرکوک، سێ کەسیان بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی نەوت و بەرهەمەکانی نەوت لە دەستگیرکردووە”.

بەپێی وێنەکان دەردەکەون بە تانکەر و سێ کەسەکە کارەکەیان ئەنجامداوە، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، “دەست بەسەر سێ تانکەری تۆمەتبارەکاندا گیراوە کە بۆ قاچاخچێتی نەوت و بەرهەمەکانی ئامادە کراوون”.

وەزارەتی ناوخۆ عێراق دەڵێت، “تۆمەتبارەکان بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان راگیراون و رووبەڕووی دادوەری لێکۆلینەوە دەکرێنەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر دۆسییەکانیان”.

دوو کەس لەسەر دزیکردن لە کەرکوک دەستگیر کران

دوو کەس لەسەر دزیکردن لە کەرکوک دەستگیر کران

چوونە سەر قەڵای کەرکوک کرا بە پارە

چوونە سەر قەڵای کەرکوک کرا بە پارە