لە دەست هێزە ئەمنییەکان رایکردووە

کۆڵبەرێک لە رووبارێکى چیاى قەندیل گیانى لەدەستدا

964+

وریا فەتاح

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت، لە کاتی راوەدوونان و تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانى ئێران لە بەرزایییە سنوورییەکانی شاری سەردەشت، کەوتووەتە ناو ئاوی رووبارێک و گیانی لەدەستداوە.

رێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو بڵاوى کردەوە، رۆژی یەکشەممە کۆڵبەرێکى کوردى دانیشتوى گوندى وەڵیوى سەر بە شارى سەردەشت کە ناوى رەحیم ئیبراهمى تەمەن 30 ساڵە و باوکى سێ منداڵە، لە کاتی راوەدوونان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و دوای بەربوونەوەی بۆ ناو ئاوی رووبارێک لە بەرزایییەکانی چیای قەندیل گیانی لەدەستدا.

وەک ئەوەى هەنگاو بڵاوى کردووەتەوە، تەرمى ئەو کۆڵبەرە لەگەڵ رێژەوى رووبارەکە جوڵەى کردووە و دواى 24 کاتژمێر بە هەوڵى گروپێک لە خەڵکى ناوچەى خدراوێ دۆزراوەتەوە و تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادى سەردەشت کراوە.

بەپێى ئامارەکانى هەنگاو، لە ماوەی مانگی پێنجدا 13 کۆڵبەر لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون یان بریندار کراون، 92% ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون.

لەمانگی ئایار 13 کۆڵبەر کوژراون یان برینداربوون

لەمانگی ئایار 13 کۆڵبەر کوژراون یان برینداربوون