دۆلار بەرزبووەوە
بانکی ناوەندی کەمتر لە پێنج ملیۆن دۆلاری بە کاش خستە بازاڕەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق کەمتر لە پێنج ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش خستە بازارەوە، پێشبینیدەکرێت خستنەڕووی دۆلار بەشێوەی نەقدی بەم بڕە کەمە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.
کۆی بڕی ئەو دۆلارەی کە ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندی خستویەتیە بازاڕاوە بریتیە لە 276 ملیۆن و 147 هەزار و 870 دۆلار، لەو بڕە تەنیا چوار ملیۆن و 935 دۆلاری بە کاش و ئەوەی دیکەی بەشێوەی حەواڵە بووە.
لەدوای ئەم خستنەڕووە، بەهای 100 دۆلار نزیکەی 250 دینار دینار بەرزبووەوە و بە سەروو 145 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت. لەکاتێکدا دوێنێ بەهای 100 دۆلار لەخوار 145 هەزار دینارەوە بوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە سەرمایەی بانکەکانی عێراق بۆ 250 ملیار دینار تا 600 ملیار دینار بەزرکراونەتەوە و 11 بانکیان لە پێنوێنی جیهانی خۆیان تۆمارکرد، بەڕای پسپۆرێکی ئابووری لە پاش 1.6.2024 قۆناغێکی نوێ سیستمی بانکی لە عێراق دەستی پێکردووە.
پسپۆڕ و شیکەرەوەی دارایی، بیلال رەئوف بە 964ی وت، “سەرجەم بانکە عێراقییەکان و لەنێویاندا سزا دراوەکان، ئێستا سەرمایەیان گەیاندووە بە 250 ملیار دینار، هەندێک لە بانکەکان بۆ 450 ملیار دینار و هەندێکی دیکە بۆ 600 ملیار دینار سەرمایەکانیان بەرزکردووەتەوە”.