کەرنەڤاڵیان بۆ دەکرێتەوە

ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانەی بەهرەمەندن خەڵات دەکرێن

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا داوا لە خاوەنپێداویستە تایبەتەکان دەکات، ئەگەر بەهرەمەندن لە هەر بوارێکدا ئەوا بەشدار بن لە کەرنەڤاڵی “بەهرەمەندانی کەمئەندام” بۆ وەرگرتنی خەڵات.

ئەمڕۆ دووشەممە 3.6.2024، هێمن محەمەد نەجم، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ماوەی مانگێک دیاریکراوە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، بەشداریکردنیش لەرێگەی ناردنی CV و كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ ده‌ستكه‌وت‌ و به‌هره‌نو توانای داواکار دەبێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی یان بۆ ناونیشانی ئەم ئیمەیلە: [email protected].

مه‌رجه‌كانی‌ به‌شداریكردن:
1ـ بەشداربوو پێشتر سودمەند نەبوبێ لەم خەڵاتە.
2ـ بەشداربوو جۆرو رێژەی کەمئەندامیەکی لە سیڤی کەسی ئاماژەی پێدرابێت.
3ـ دواكات بۆ پێشكه‌شكردن بریتییه‌ له‌ رێکەوتـی 1.7.2024

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی دەڵێت، بۆ زانیاریی‌ زیاتر ده‌توانن سود له‌م ژماره‌ ته‌له‌فونه‌ وه‌ربگرن: (0533230318 ) یان سه‌ردانی‌ سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی (www.socialsuli.com) یان په‌یجمان له‌ تۆری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك (socialsuli@) بكه‌ن.

منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە راپەڕین کورسیان بۆ ...

منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە راپەڕین کورسیان بۆ دابیندەکرێت