پشدەر

لە ماوەى 24 کاتژمێردا پێنج راوچى دەستگیرکراون

964+

وریا فەتاح

لە ماوەى کەمتر لە 24 کاتژمێردا پێنج راوچى ماسى لە سنوورى پشدەر دەستگیرکراون و ژمارەیەک تۆڕ و کەلوپەلى راوکردنیش دەستیان بەسەرداگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەى راپەڕین بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر زێى بچوک و لە سنوورى گوندى ئەلبانە و کەویە، لەلایەن مەفرەزەیەکى پۆلیسى دارستانى پشدەر، دوو راوچى دەستگیرکران و یەک تۆڕى ساچمە و سێ تۆڕى دیکەش دەستیان بەسەردا گیرا.

هەر ئەمڕۆ بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەڵشۆ، لە سنوورى گوندى بنەوشان لەسەر زێى بچوک، دوو راوچیان دەستگیرکرد و ژمارەیەک ماسى راوکرا و یەک تۆڕى ساچمە دەستى بەسەرداگیرا.

وەک ئەوەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین بڵاوى کردووەتەوە، شەوى رابردووش لە سنوورى گوندى برایم ئاوا لەسەر زێى بچوک راوچییەک دەستگیرکراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە و رێکارى یاساییان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.

لە هەر رۆژێکدا راوچییەکى ماسى دەستگیر دەکرێت

لە هەر رۆژێکدا راوچییەکى ماسى دەستگیر دەکرێت

سزاى ئەو کەسانە چییە کە لە وەرزى قەدەغەى راوە ماسیدا دە...

سزاى ئەو کەسانە چییە کە لە وەرزى قەدەغەى راوە ماسیدا دەستگیر دەکرێن