دواى سێ کاتژمێر

زانیارى نوێ لەسەر کوژرانى ژن و پیاوەکەى زینى وەرتێ گەیشت

964+

ئاکام غەفور- سۆران

تەرمى ئەو ژن و پیاوەى لە زینى وەرتێ لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرانەوە، گەیەندراونەتە پزیشکى دادى سۆران، تائیستاش هیچ لە بارەى ناسنامەکەیانەوە نەزانراوە.

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964 لە ئیدارەى سۆران کە لەگەڵ سەرچاوە ئەمنییەکان قسەى کردووە، تەرمى ژن و پیاوەکە لە نێوان هەردوو بازگەکەى ئاسایش لە زینى وەرتێ لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزراوەتەوە و تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵاندایە.

“تائێستا ناسنامەى دوو کەسەکە نەزانراوە و نازانرێت کێن و خەڵکى کوێن، بەپێى پشکنینە پزیشکییەکان و لێکۆڵینەوە ئەمنییەکان کە تائێستا رانەگەیەنراوە رووداوەکە کوشتنە”، سەرچاوەیەکى ئەمنیى واى بە پەیامنێرى 964 وتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پۆلیس لە کوژرانى ژن و پیاوێک ئاگادارکرایەوە

پۆلیس لە کوژرانى ژن و پیاوێک ئاگادارکرایەوە