کەی روویداوە؟

ماتۆڕسوارێک گیانی لە دەست دا و منداڵێکیش مەترسی لەسەرە

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌و ماتۆڕسواری خۆی به‌ منداڵێكدا كێشا له‌ دوزخورماتوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا.
رووداوه‌كه‌ درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی عەسکەری دوزخوماتوو روویدا، كاتێك ماتۆرسوارێك بە خێرایەکی زۆر لە منداڵێکی شەش ساڵانی دا، بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕه‌كه‌ و منداڵەکەش بە سەختی بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو، بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا شۆفێری ماتۆڕه‌كه‌ گیانی لەدەست دا و منداڵەکەش باری تەندروستی ناجێگیرە”.
سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، ماتۆڕسواره‌كه‌ و منداڵه‌كه‌ شه‌وی رابردوو گەیه‌ندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان و دوای پشکنینی سەره‌تایی دەرکەوت باری تەندروستیان ناجێگیرە، دوای چارەسەری سەرەتایی خێرا، رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کران.
رووداوه‌كه‌ چۆن بووه‌؟
بەپێی زانیارییەکانی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو، شۆفێری ماتۆڕه‌كه‌ تەمەنی 24 ساڵە و منداڵەکەش تەمەنی شەش ساڵە، شەوی رابردووش کاتێك منداڵەکە ویستویەتی لە شەقامێکی گەڕەکی عەسکەری بپەڕێتەوە بەرەو ماڵەوە، بەڵام ماتۆڕه‌كه‌ بە خێرایەکی زۆر لێیداوه‌، له‌ ئه‌نجامیشدا هەردووكیان بە سەختی برینداربوون، شۆفێرەکە سەری بە توندی بەر شۆستەی شەقامەکە کەوتووە و تووشی خوێنبەربوون بووە و ئه‌مڕۆش گیانی له‌ ده‌ست دا، باری ته‌ندروستی منداڵه‌گه‌ش جێگیر نییه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

هەڵمەتى دەستبەسەرداگرتنى ماتۆڕە بێزارکەرەکان دەستپێد...

هەڵمەتى دەستبەسەرداگرتنى ماتۆڕە بێزارکەرەکان دەستپێدەکات