لە ناو باخەکەی خۆی

ھەوڵی رفاندنی بەرپرسی ژووری پارێزەرانی دەربەندیخان دراوە و بریندار کراوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس کە ویستی ناوی ئاشکرا نەکرێت بە 964ى وت،”کاتژمێر 3:20 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 1.6.2024، دوو کەس ئۆتۆمبێلێکی جوری بی ئێم، رۆشتوونەتە سەر باخەکەی بەرپرسی ژوری پارێزەرانی دەربەندیخان لە ژاڵەناو سەر بە ناحیەی مەیدان، ھەوڵی رفاندنیان داوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسەکەی ژوری پارێزەران بە مەقەست لە یەکێک لەو دوو کەسەی داوە و برینداری کردوە، ئەوانیش تەقەیان لێکردوە و چەند فیشەکێکیان ناوە بە قاچیەوە و ھەڵھاتوون”

ئەو سەرچاوە بەرپرسە وتیشی، ئەو بەرپرسەی ژوری پارێزەران لە نەخۆشخانە بووە و ئەمشەو گەڕاوەتەوە ماڵەوە، سکاڵای لەسەر ئەو دوو کەسە تۆمارکردوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا کەس دەستگیرنەکراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سێ‌ تۆمەتباری رفاندنی كچێكی سلێمانى دەستگیركران

سێ‌ تۆمەتباری رفاندنی كچێكی سلێمانى دەستگیركران