عێراق 48 ملیۆن بەکارهێنەری تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی هەیە
964+
عادل کانەبی
ساڵی رابردوو، ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی سەدا 13.4 زیادیکردووە لە عێراق و بووەتە 48 ملیۆن و 400 هەزار، لەکاتێکدا ساڵی 2021، ژمارەکە نزیکەی 25 ملیۆن بووە.
ئەو ژمارانە لە راپۆرتێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وەرگیراوە کە لە سەرەتای ئەمساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەو 48 ملیۆن بەکارهێنەرە بە جۆرێکە کە دەکرێت کەسێک چەندین تۆڕی جیای کۆمەڵایەتی بەکاربهێنێت.
دابەشبوونی ئەو ژمارە بەکارهێنەرە بەم شێوەیەیە: 18 ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک، 16 ملیۆن بەکارهێنەری تەلەگرام، 15 ملیۆن بەکارهێنەری ئینستاگرام، 14 ملیۆن بەکارهێنەری سناپچات و نزیکەی دوو ملیۆن بەکارهێنەری تویتەر.
بەگوێرەی کۆتا ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە گەیشتووەتە 42 ملیۆن کەس.