50 قەرەوێڵیەییە

فریاکەوتنەکەی بەحرکە لە 30% تەواو بووە

964+

توانا نەقی

پڕۆژەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەحرکە کە نەخۆشخانەیەکی 50 قەرەوێڵەییە لەلایەن وەزیری تەندروستیەوە بەسەرکرایەوە و کارکردن تیایدا بەردەوامە.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، نەخۆشخانەکە لەسەر رووبەری 5000 مەتر دووجا لەسەر ئەرکی خێرخوازێک دروست دەکرێت.

نەخۆشخانەکە پێکهاتووە لە سێ نهۆم و 50 قەرەوێڵەییە و سێ هۆڵی نەشتەرگەری تێدایە، وێڕای بوونی بەشی ICU لەنەخۆشخانەکە.

تۆڵە مەهدی خۆشناو بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرکە بە 964ـی وت، تا ئێستا لە 30%ـی نەخۆشخانەکە واتە تەنیا هەیکەلی تەواو بووە و بەس زەویەکەی حکومەت دابینی کردووە ئەگینا دروستکردنەکەی لەلایەن خێرخوازێکی بەحرکەوە دەکرێت.

وتیشی، بە تەواو بوونی دەبێتە سێیەم نەخۆشخانەی فریاکەتن لە هەولێر دوای فریاکەتنی رۆژئاوا و رۆژهەڵات، هەروەها جگە لە هاوڵاتیانی بەحرکە هاوڵاتیانی ناوچەی بەرانەتی و زرارەتیش سوودمەند دەبن.

بەحرکە دەبێتە خاوەنی نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن

بەحرکە دەبێتە خاوەنی نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن