هاندەرانی وەرزشی پێشبینیی ئەنجامەکە دەکەن

“حەزناکەم ریال مەدرید بیباتەوە، بەڵام هەر دەیباتەوە”

شیراز عەبدوڵا

ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 چاوی هه‌موو وه‌رزشدۆستانی دنیا له‌سه‌ر یاریگه‌ی وێمبڵی له‌ له‌نده‌ن ده‌بێت، كاتێك له‌ یاریی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.
هانده‌رانی وه‌رزشی له‌ هه‌ولێر بیروڕا و پێشبینیی خۆیان بۆ یارییه‌كه‌ ده‌ربڕی و بۆ مایكی 964 قسه‌یان كرد.
هه‌ندێك له‌ هانده‌رانی تۆپی پێ، حه‌زناكه‌ن ریال مه‌درید بباته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ڵێن هه‌ر ده‌یباته‌وه‌ و تیپێكی به‌هێزه‌.
داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا