ئۆتۆمبێلی ناو کۆڵانەکان ناگرێتەوە
ئەوە نەما لە زەڕایەن موکەبەرە دابنێیت و تا ئێوارە باسی میوەکانت بکەیت
964+
پێشەوا محەمەد
بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی زەڕایەن بڕیاری دا چیتر نابێت میوەفرۆشەکانی ناوبازاڕ مکەبەرە بەکاربهێنن، بەڵام بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە لە کۆڵانەکان میوە و سەوزە دەفرۆشن.
ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن بە 964ـی راگەیاند، میوەفرۆشەکانی ناوبازاڕ پێویست ناکات مکەبەرە بەکاربهێنن، چونکە نرخەکانیان هەمووی نووسیوە و دیارە و هەرچی بشچێتە بازاڕ دەیانبینێت.
وتیشی، “دەنگی مکەبەرەکان بەرز بوون و زۆریش بوون، دوکاندارەکان و خەڵکانێکیشیان بێزار دەکرد، کە بۆ ئیسراحەت و پیاسەکردنێک دەچوونە بازاڕی زەڕایەن”.
لە شارەکانی کوردستان بە زەڕایەنیشەوە، ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر بۆ فرۆشتنی سەوزە و میوە بە کۆڵانەکاندا دەگەڕێن، بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن، بڕیارەکەیان مکەبەرەی ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە.
جەختی لەوەش کردەوە، دەستبەسەر مکەبەرەی میوەفرۆشەکاندا دەگرن ئەگەر بێت و لە بەکارهێنانی بەردەوام بن..