سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئەمشەو دەگەڕێتەوە
“هەفتەی داهاتوو پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی كوردستان تاوتوێ دەکرێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی له به‌غداوه رایگه‌یاند، ئومێد ده‌كات هه‌واڵی خۆش به هاوڵاتیانی كوردستان بگات و ئاشكراشی كرد، هەفتەی داهاتوو پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت لە نێوان هەردوو لادا تاوتوێ دەکرێت، وتەبێژی حکومەتیش رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت ئەمشەو دەگەڕێتەوە کوردستان.
مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30.5.2024 سه‌ردانی به‌غدای كرد و كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی باڵای عێراق بوو.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانان كه له دوای یه‌كێك له سه‌ردانه‌كانی ده‌وریان دابوو، رایگه‌یاند، ئومێد ده‌كات هەواڵی خۆش بە هاوڵاتییان بگات.
وتیشی، “کۆبوونەوەکان باش و ئومێدبەخش بوون، لەگەڵ هەموو ئەو بەرپرسانەی دانیشتین، پشتیوانیی خۆیان بۆمان دەربڕیوە”.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، هەفتەی داهاتوو پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت لە نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ دەکرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جارێكی دیكه دووپاتیكرده‌وه، “هەر پابەندییەک لەسەر ئێمە بووە جێبەجێمان کردووە، ئەوەی ماوە بەرپرسیاریەتیی عێراقە بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکان”.
سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا هەر ئەمشەو کۆتایی دێ و پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە 964ی راگەیاند، “بڕیارە هەر ئەمشەو سەرۆکی حکومەت بگەڕێتەوە کوردستان و کۆتایی بە سەردانەکەی بهێنێت.
مەسرور بارزانی بۆچی سەردانی پاریسی كرد؟
مەسرور بارزانی، هه‌ر ئه‌مڕۆ له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیبووی، “ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور”.
سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا له كاتێكدایه، كێشه‌ی نه‌ناردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان چاره‌سه‌ر نه‌بووه، هه‌روه‌ها هێشتا هیچ ده‌نگۆیه‌ك له باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له ئارادانییه، ئه‌مه جگه له كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان، كه ساڵێك زیاتره وه‌ستاوه.