یەک داواکارییان هەیە

مامۆستایانی وانەبێژ لە بەغدا چییان کردووە؟

964+

پێشەوا محەمەد

چەند رۆژێکە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەغدان، نوێنەرێکیان دەڵێت، بەڵێنیان پێدراوە پشتگیرییان بکرێت بۆ کردنیان بە هەمیشەیی.

تا ئەمڕۆ و بڕیارە سبەینێش نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەغدا بمێننەوە، تا ئێستا لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە کۆبوونەتەوە.

کارزان فیزیک، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی راگەیاند، داواکارییەکەیان یەک شت بووە، ئەویش بە هەمیشەییکردنیان لە لایەن بەغداوە.

وتیشی، “داوامان کرد بەغدا بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنمان دابین بکات، تا هەرێم هیچ پاساوێکی بۆ بەهەمیشەییکردنمانی نەمێنێتەوە”.

مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ژمارەیان نزیکەی 37 هەزار مامۆستایە و ساڵانێکە داوای بەهەمیشەییکردنیان دەکەن.

“بەڵێنمان پێدرا و ئەگەر وەک ئەوەی گفتوگۆمان کردووە قسەکان بچنە بواری جێبەجێکردنەوە دادەمەزرێین و دەکرێین بە هەمیشەیی”، ئەوەش قسەی کارزان فیزیکە.

مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان و بۆ دامەزراندنیان زیاتر لە 600 یاداشت و نزیکەی 60 خۆپیشاندانیان کردووە.

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: قسەکانی وەزیری دارایی عێ...

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ: قسەکانی وەزیری دارایی عێراق جێی دڵخۆشی نەبوو