لەسەر چى بووە؟
لە سلێمانى شەڕەتەقەیە
964+
وریا فەتاح
کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکى ئاشتى شارى سلێمانى شەڕەتەقە روویدا، بەڵام کەس لە شەڕەکەدا نەپێکراوە.
شەڕە تەقەکە لە گەڕەکى ئاشتى نزیک فولکەى خاڵە حاجى روویداوە.
بەپێى قسەى شایەدحاڵێک، شەڕەتەقەکە لەوەوە دروستبوو کە دوو لایەن لەوێ بووە بە شەڕیان و کەسێک هاتووە بۆ ناوبژیوانى، بەڵام ناوبژیوانەکە لەگەڵ لایەنێکى شەڕەکە بووە بە دەمەقاڵێى.
بەپێى قسەى سەرچاوەکە، دواتر کەسى ناوبژیوان تەلەفونى بۆ براو کەسوکارى کردووە و بەزوویى گەیشتونەتە شوێنەکە و دەستیان کردووە بە تەقەکردن.
سەرچاوەیەکە باسى لەوەشکرد، هێزێکى ئاسایش گەیشتووەتە شوێنەکە بۆ دەستگیرکردنى، بەڵام رووبەڕوویان بووەتەوە و تائێستا دەستگیر نەکراوە.
964 دەزانێت، لایەنى ناوبژیوان کە شەڕەتەقەکەى دروستکردووە، کوڕى مستەشارێکە کە ناوى لە لیستى داواکراواندا هەیە.
964 پەیوەندى بەچەند لایەنێکى ئەمنى سلێمانییەوە کرد، بەڵام بە بیانوى نەبوونى زانیارى هیچ شتێکیان نەدرکاند.