خه‌ریكی دانانى موبەریدە بووه‌

له‌ رواندز ژنێک کارەبا گرتی گیانی و لەدەستدا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە سه‌نته‌رى قەزای رواندز ژنێک به‌هۆى به‌ركه‌وتنى به‌ ته‌زووى كاره‌باوه‌ گیانی لەدەستدا.

روداوەکە بەیانی ئەمڕۆ روویداوە، ژنەکە تەمەنی نزیکه‌ى 35 ساڵە، خاوەنی کوڕ و کچێکە و دانیشتوی گەڕەکی شەهیدانه‌.

یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ژنەکە قسەی بۆ 964 کردووە و باسی ساتی روداوەکە دەکات كه‌ خه‌ریكی دانانى موبه‌ریده‌ بووه‌ و كاره‌با لێیداوه‌ و گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی “لە كاتى ئیشپێکردنی موبەڕیدەکە دەنگێکی گه‌وره‌ هاتووه‌، ژنەکە لە موبەریدەکە نزیک دەبێتەوە دەستکاری دەکات، لەو کاتە کارەبا دەیگرێت”.

دکتۆر سەپان قادر، بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی رواندز، بە 964ـی وت، كاتێك تەرمی ژنه‌كه‌ گەیه‌ندرایە به‌شی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، ده‌ركه‌وت بەهۆی تەزوی کارەباوه‌ گیانی لەدەستداوه‌.

وتیشی ”هەرچەندە گیانی لەدەستدابوو بەڵام زیاتر لە کاتژمێرێک لە نەخۆشخانەکەمان هەوڵماندا ژیانی بۆ بگەڕێنینەوە، به‌ڵام نەتواندرا، دواتر ره‌وانه‌ى پزیشکی دادی سۆرانمان كرد”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

جوتیارێک لە کێڵگەکەی خۆی بە کارەبا گیانی سپارد

جوتیارێک لە کێڵگەکەی خۆی بە کارەبا گیانی سپارد