بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمە
وەزارەتی نەوتی عێراق داوایەک لە هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت دەکات
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی نەوتی عێراق بانگهێشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی بەرهەمێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان دەکات بۆ كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لە بەغداد.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، هۆکاری بانگهێشتەکەی بۆ مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپێی ئەو بڕەی لە یاسای بودجەدا دیاریكراوە گەڕاندووەتەوە.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق تێیدا هاتووە، “بانگهێشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوەیەك دەكەین بە مەبەستی رێككەوتنێكی خێرا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانەوە بەپێی ئەو بڕەی لە یاسای بودجەدا دیاریكراوە”.
باس لەوەش کراوە، ئامانج لە كۆبوونەوەكە گەیشتنە بە رێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
له 25ـی ئاداری 2023ـەوە، ههناردەی نهوتی ههرێمی كوردستان له رێگهی بهندهری جهیهانی توركیا راگیراوە.