بۆچی تۆمار دەکرێن؟

هێزی مرۆیی تەندروستی لە گەرمیان لە هەزار کەس نزیک دەبێتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

تەندروستی گەرمیان، لە رێگەی فۆرمێکی ئۆنلاینەوە پرۆسەی تۆمارکردنی هێزی مرۆیی تەندروستی لە سنوورەکەیدا دەستپێکردووە، تا ئێستا نزیکەی هەزار کەس لە پرۆسەکە تۆمار کراون.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان دەیەوێت لەم رێگەیەوە داتابەیسێکی گەورە بۆ هێزی سەرچاوەی مرۆیی تەندروستی لەناوچەکەدا دروستبکات.

کەرتی تایبەت و رێکخراوەکان دەتوانن سوود لەو داتابەیسە وەربگرن

بە قسەی دکتۆر سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان بۆ 964، “پرۆسەکە بە مەبەستی زانینی رێژەی تەواوی دەرچوانی کۆلێژ و پەیمانگا پزیشکیی و تەندروستییەکانی سنوورەکەیانە، لە رۆژی 24.5.2024 دەستیپێکردووە و هەتا رۆژی 20.6.2024 بەردەوام دەبێت، تائێستاش نزیکەی هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە”.

“دوای تەواوبوونی ئەو قۆناغە، قۆناغی دووەم دەستپێدەکات کە بریتییە لە وردبینیکردنی تۆمارکردنەکان و وەرگرتنی بەڵگەنامە لە تۆمارکراوان لەلایەن بەشە تایبەتەکانی نێو بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان” سیروان محەمەد وای وت.

بە گوێرەی پلانەکە بێت، “دواتر لە بەرنامەیەکی فراوانی ئیدارەی گەرمیاندا سەرجەم بەشە جیاوازەکانی کەرتی تایبەت و رێکخراوەکان دەتوانن سوود لەو داتابەیسە وەربگرن بۆ دەستکەوتنی هێزی کاری تەندروستی و پسپۆڕییە جیاوازەکان”.

بۆ تۆمارکردنی ناوت، کلیک لەم لینکە بکە:
https://forms.office.com/r/fa2NsWttcw

+964صورة من منصة (شبكة):