دیمەنی دانانی بەردی بناغەی رێگایەک لە کفری لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان.وێنە.قایمقامیەتی کفری
دوانزە ئیمام - قەرەبڵاغ
رێگایەکی ستراتیژی لە سنووری کفری دروست دەکرێت
964+
توانا نەقی
لەلایەن وەزیری ئاودەدانکردنەوەی هەرێمەوە بەردی بناغەی پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگای دوانزە ئیمام – قەرەبڵاخ کە بە رێگایەکی ستراتیژی دادەرێت دانرا.
قایمقامیەتی کفری بڵاویکردەوە، دوێنێ ئەو بەردی بناغەیە دانراوە و جگە لە رێگای گوندەکان ئەو پرۆژەیە بۆیە بە ستراتیژی دادەنرێت قەزای کفری دەبەستێتەوە بە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
ئەو پرۆژەیە کە ئێستا دەستپێدەکات یەکێک بوو لە داواکارییەکانی خەڵکی کفری لە کاتی خۆپیشاندانەکانیان و ئەوان بە رێگایەکی گرنگی دەزانن لە رووی ئابووری و هاتوچۆی بازرگانی و بوژاندنەوەی کفری.
بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەکە کۆمپانیای ژالیان راسپێردراوە، بە گوژمەی 6 ملیار و 377 ملیۆن و 430 هەزار دینار، ماوەی تەواو بوونی ئەو رێگایە 400 رۆژە و درێژی رێگاکەش 24 کیلۆمەترە.
وەزیری ئاوەدان کردنەوە هەر لەو سنوورە بڕیاری نۆژەنکردنەوەی پردە رووخاوەکەی ناحیەی سەرقەڵای سەر بە قەزای کفری دەرکرد.