پێنج كیلۆمه‌تره‌

رێگا‌یەکی نوێ قیرتاو ده‌كرێت گه‌رمیان به‌ سلێمانی ده‌به‌ستێته‌وه

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رێگا‌یه‌كی نوێ له‌ سنوورى گه‌رمیان قیرتاو ده‌كرێت،‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، قیرتاوكردنه‌كه‌ش بۆ رێگاى دێلێژە – سەنگاوه‌، كه‌ به‌ رێگا‌ی دەربەندی باسەڕە، دەربەندی سوتاو و ژاڵەی دەربەند تێده‌په‌ڕێت.

درێژی رێگه‌كه‌ پێنج كیلۆمه‌تره‌ و به‌ گوژمه‌ی ملیارێک و 100 ملیۆن دینار قیڕتاوده‌كرێت و بەشێوازی راستەوخۆ و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت، لە ئێستاشدا کارکردن لە پڕۆژەکە زیاتر لە 20%ی تێپەڕاندوە.

وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ‌ پڕۆژەی قیرتاوکردنه‌كه‌ی بەسەرکردووه‌تەوە‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، پڕۆژەكه‌ یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و ئیدارەی گەرمیان بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە و لە رووی گەشتیاریشەوە هاتوچۆیەکی زۆری هاوڵاتیانی لەسەرە.

ھاتوچۆی گەرمیان دەیەوێت بە دانانی کامێرا رووداوەکان ک...

ھاتوچۆی گەرمیان دەیەوێت بە دانانی کامێرا رووداوەکان کەم بکاتەوە