مەلا بریندارەکەی هێرشەکەی ماردین گیانی لە دەستدا

+964

ئەو مەلایەی لە هێرشەکەی ماردین بریندار بوو، گیانی لەدەستدا.

مەلا ئەحمەد جەلالەدین، تاکە دەربازبووە بریندارەکەی هێرشەکەی ماردین، لە نەخۆشخانەیەکی ماردین گیانی لە دەستدا.

دوای هێرشەکەی درەنگانی شەوی رابردووی سەر خێزانە کوردەکەی شاری دهۆک، مەلا ئەحمەد بەسەختی بریندار بوو، بەڵام دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی ماردین گیانی لە دەستدا.

رووداوەکە لە ناوچەی نوسێبینی شاری ماردینی باکوری کوردستان روویداو بوو، کاتێک لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە دەستڕێژی گوللـە کرایەسەر ئۆتۆمبێڵێکی خەڵکی دهۆک کە پێنج سەرنشینی تێدا بوو.

ئەو خانەوادەیە بۆ جارەسەری پزیشکی چوو بوونە تورکیا، لە هێرشەکەدا دەستبەجێ چوار کەس کوژران و مەلایەکیش بریندار بوو.

مامۆستا ئەحمەد جەلالەدین، تاکە برینداری رووداوەکە کەمێک پێش ئێستاوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

لەسەر رووداوەکە، پارێزگاری ماردین، گیرانی چوار کەسی راگەیاند، هاوکات سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش داوای لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە کردووە….