تیمەکانى کارەباى گەرمیان لە کاتى دانانى ستونى کارەبا بۆ گوندى قەرەچەم... وێنە: کارەباى گەرمیان
گەرمیان
کارەبا بۆ گوندى قەرەچەم گەڕایەوە
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى 10 رۆژ بوو بەهۆى لافاوەکەى رووبارى سیروان دانیشتوانى گوندى قەرەچەم بێ کارەبا ببوون، ئەمڕۆ کێشەکەیان چارەسەرکرا و کارەبایان بۆ گەرایەوە.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، دوای بارینی بارانێكی زۆرو سهرڕێژبوونی بهنداوی دهربهندیخان دروستبوونی لافاویكی زۆر له رووباری سیروان، 11 ستونى کارەبا کەوتە بەر لافاوەکە و بەوهۆیەوە کارەباى گوندى قەرەچەم بڕا.
دەشڵێت، دواى 10 رۆژ ئەمڕۆ تیمەکانمان 13 تونى دیکەیان بۆ کارەباى گوندەکە دانا و هێڵێکى نوێى کارەباى نیشتیمانى بۆ گوندەکە جێگیرکرا و کارەبایان بۆ گەڕایەوە.
وەک باسى دەکات، هەرچەندە پێشتریش ستونەکان دوور بوون لە مەترسى لافاو، بەڵام ئەمجارە لە رێڕەوێکەوە هێڵەکەیان دروستکردووە کە لافاو نەتوانێت کاریگەرى لەسەر دروست بکات.
قەرەچەم گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی مەیدانى قەزای خانەقین، لەڕووى کارگێڕییەوە سەر بە ئیدارەی گەرمیانە،