باسی خانووە کەلەپوورییەکانە

بۆ پەسەندکردنی رێنماییەک شوێنەواری سلێمانی چاوەڕێی شارەوانییە

964+

پێشەوا محەمەد

وا بڕیارە شارەوانیی سلێمانی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر پەسەنکردنی رێنماییەک بدات، کە شوێنەواری شارەکە بە مەبەستی پاراستنی خانووە کەلەپوورییەکان ئاراستەی کردوون.

رێنماییەکە ماوەیەکە لە لایەن شوێنەواری سلێمانییەوە کاری پێ دەکرێت و ئامانج لێی رێکخستنەوە و پاراستن و نۆژەنکردنەوەی خانووە کەلەپوورییەکانی سلێمانییە.

حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بە پەسەندکردنی ئەو رێنماییە دەستکراوە دەبین لە رێگریکردنی ئەنجامدانی زیادەڕۆیی بۆ سەر خانووە کەلەپوورییەکانی سلێمانی و رووخاندن و دروستکردنی بینا تێیاندا.

وتیشی، “دوای پەسەندکردنی رێنماییەکە دەتوانین سزای هەرکەسێک بدەین زیان بە خانووە کەلەپوورییەکانی سلێمانی بگەیەنێت، چاوەڕێین رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی شارەوانی دەنگی لەسەر بدات”.

خانووە کەلەپوورییەکانی شاری سلێمانی لە هەشت گەڕەکدا کۆبوونەتەوە و ژمارەیان نزیکەی 10 هەزار خانووە.

“رێنماییەکە لەگەڵ تەرزی بیناسازیی کۆنی سلێمانی لە پرووشەرێکدا چاپ دەکەین و بڵاوی دەکەینەوە و هەر خانووێکیش نۆژەن بکرێتەوە دەبێت لە چوارچیوەی ئەو رێنماییەدا کاری بۆ بکرێت”، ئەوەش قسەی حسێن حەمەغەریبە.

بارانبارین مەترسیی لەسەر خانووە کەلەپوورییەکانی کۆیە ...

بارانبارین مەترسیی لەسەر خانووە کەلەپوورییەکانی کۆیە دروست کردووە