زیانى مادى هه‌یه و بێ زیانى گیانییه
كارگه سوتاوه‌كه‌ى هه‌ولێر له‌رێگه‌ى په‌ره‌مێزه‌وه ئاگرى گرتووه
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
به‌هۆى په‌ره‌مێزه‌وه، ئاگر له كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لى پاككه‌ره‌وه له سنوورى كه‌سنه‌زانى هه‌ولێر كه‌وته‌وه، خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى سوتاون كارتۆنن.
عه‌بدولڕه‌حیم برادۆستى خاوه‌نى كۆگاكه، به 964ـی وت ئه‌وكاته‌ى هه‌واڵیان پێداوه له‌ماڵه‌وه بووه و ئه‌وانه‌شی سووتاون كاتۆنى ناو كۆگاكه‌ن.
وتیشی “وه‌ستایه‌كى ئایزوگام له كۆگاكه كارى كردووه و له‌رێگه‌ى ئاگرى په‌ره‌مێزه‌كه‌یه‌وه ئه‌و ئاگره دروستبووه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، له‌ئه‌نجامى ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه تا ئێستا ته‌نیا زیانى مادى هه‌یه هیچ زیانێكی گیانى لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن