لاشەی ئاژەڵى تێدابووه
دهست به پاككردنهوهى پرۆژەی ئاوی دوزخورماتوو كرا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
پڕۆژەی سەرچاوەی گشتی ئاوی خواردنەوی ماڵان لە دوزخورماتوو پاک دەکرێتەوە، بەڕێوبەری ئاوی قەزاکەش دەڵێت، ماوەیەکی زۆرە پاک نەکراوەتەوە.
ماوەی پاككردنهوهكه 10 رۆژ دەخایەنێ و ئاگادارى هاوڵاتیانی قەزاکەش كراوهتهوه دەست بە ئاوەوە بگرن.
ئیسماعیل مستەفا بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، پاککردنەوەی سەرچاوەی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە لە لایەن تیمەکانیانەوە دەستیپێکردووە.
وتیشی “سهرچاوهكه جۆرەها لاشەی ئاژەڵ و خاشاک و پاشەڕۆی تێدابووە و پاککردنەوەی ئاوەکە بەردەوامیی دەبێت تا بە تەواوی هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە کە ئاوەکە شایەنی خواردنەوەیە و هیچ مەترسیەکی لەسەر نیە”.
ھاوڵاتیان داوادەکەن، بە زووترین کات ئاوەکە پاکبکرێتەوە، چونکە ساڵانێکە بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان بەھۆی پیسی ئاوەکەوە تووشی نەخۆشی گورچیلە و چەندین نەخۆشی دیکە بوون.
سەرچاوەی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی دوزخورماتوو لە ئاوی دوکانەوە دێت و لەوێوە بە ئاڕاستەی شاری کەرکوک و دواتر بەسەر قەزای دوبز و داقوق و سەرجەم ناوچەکان تێدەپەرێت، تا دەگاتە قەزای دوزخوماتوو لە باشووری پارێزگای کەرکوک.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن