له‌ به‌غدا ئاواره‌ بوو له ‌دهۆك ئاهه‌نگیان بۆ گێڕا

+964

هەژین رێکانی

ئیخلاس وەدیع، ئەو ژنە مەسیحیەی کە لە بەغداوە ئاوارەی کوردستان بووە، لە دهۆک ئاهەنگیان بۆ گێڕا.

ئیخلاس وەدیع، ژنێکی بەساڵاچووی مەسیحییە ماوەی ساڵێک زیاترە پەنای هێناوەتەبەر خانەی بەساڵاچووانی دهۆک، ئەو قسەی بۆ پەیامنێری +964 کردووە و دەڵێ؛ لێرە دڵخۆشم، ئەو چالاکیانەش بیرەوەریەکی خۆش بۆمان دروست دەکات و هەموومان دڵخۆش دەکات.

یەکی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی بەساڵاچووانە، بۆ ئەمساڵیش لە دهۆک ئاهەنگێک بۆ بەساڵاچووانی شارەکە رێکخرا، جیاواز لە ساڵاکانی تریش ژنە مەسیحییەکی بەغدا بەشدار بوو.

ئیخلاس کە خەڵکی بەغدایە، کەسوکاری هەموویان روویان لە دەرەوەی وڵات کردووەو بە ناچاری رووی لە خانەی بەساڵاچووانی دهۆک کردووە.

لە خانەی بەساڵاچووانی دهۆکن 10 ژن و 13 پیاو بەشداری ئاهەنگێکی تایبەت کران بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەساڵاچووان کە ژمارەیەک هونەرمەندی دهۆک بۆیانیان رێکخستبوو.

ئەڤین حسێن سەرۆکی رێکخراوی هونەرمەندانی دهۆک بە میدیازانی راگەیاند، لەم رۆژەدا ئاهەنگێکی بچووکمان بۆیان رێکخست تا کاتێکی خۆش ببەنەسەر.