كه‌س نازانێت كێیه‌ ؟

تەرمە نەناسراوەکەی خانەقین رەوانەی باقوبە کرا 

964+

ڕاژان باجەڵان – خانەقین

ته‌رمه‌ نه‌ناسراوه‌كه‌ى خانه‌قین ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى باقوبه‌ كرا بۆ ئه‌وه‌ى توێكارى بۆ بكرێت و ئه‌گه‌ر تا دوو مانگى دیكه‌ش كه‌سوكارى په‌یدا نه‌بوون، شاره‌وانى له‌ شوێنێكى تایبه‌ت ده‌ینێژێت.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22.5.2024 پیاوێک لە ناو بازاڕی شاری خانەقین گیانی لەدەستداوە و راستەوخۆ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی.

دکتۆر شوان شاکر دارا، بە 964ی وت، تەرمەکە هی پیاوێکی بەتەمەنە و ته‌مه‌نى لە نێوان 60 تا 70 ساڵى دەبێت، کە گەیشتە نەخۆشخانەی خانەقین گیانی لەدەستدابوو، سەرەڕای ئەوەی کاری پێویستی بۆ کرا، بەڵام بێ فایدە بوو .

وتیشی “هیچ ئاسەوارێکی ئازار و لێدان لەسەر جه‌سته‌ی نەبووە و راپۆرتی کۆتایی و هۆکاری مردنی لە باقوبە دەزاندرێت “.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خانەقینیش بە 964ی وت، تەرمەکە سەرجەم رێکارە پێویستەکانی بۆ کراوە و رەوانەی پزیشکی داد لە شاری باقوبە کرا و تا 60 رۆژی تر لەوێ دەمێنێت، ئەگەر لەم ماوەیە کەسوکاری دەرنەکەون ئەوا شارەوانی باقوبە بە خاکی رادەسپێرن.

بە پێی زانیارییەکانی 964، تەرمەکە نزیکی دوو کاتژمێر لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و لە رێی 964ەوە بانگەواز بۆ خەڵکی خانەقین کراوە و سەرەڕای هاتنی چەندین کەس بەڵام تەرمەکە نەناسراوەتەوە و لە گیرفانیدا تەنیا 54 هەزار دینار هەبووە و هیچ مۆبایل و ناسنامەیه‌كى پێ نەبوو.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گەنجێک لەسەر سیروان مەلەی دەکرد ئێستا بۆ تەرمەکەی دەگە...

گەنجێک لەسەر سیروان مەلەی دەکرد ئێستا بۆ تەرمەکەی دەگەڕێن