دوایین ئازادكردن 6 كه‌و بوو له سلێمانى
“گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاژه‌ڵ و باڵنده بۆ ناو سروشت ده‌بێته دیارده”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى هه‌واڵى ئازادكردنه‌وه‌ى شه‌ش كه‌وی له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئازادى ناو سروشتیان ده‌كاته‌وه، وته‌بێژیش ده‌ڵێت، ئه‌مه جێگه‌ى خۆشحاڵییانه.
ئازادكردنه‌وه‌ى كه‌وه‌كان له سنوورى قه‌زاى دوكان بوو، هاوڵاتییه‌كه خۆی ڤیدیۆى ئازادكردنه‌كه‌ى تۆمار كردووه و له‌لایه‌ن دارستان و ژینگه‌ى دوكانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه.
عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وان خۆشحاڵن به‌و مامه‌ڵه‌كردنه‌ى هاوڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵ و باڵنده‌وه بۆ ناو سروشت.
وتیشی “خه‌ریكه ئه‌مه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له حاڵه‌ته‌وه ده‌بێته دیارده و ئه‌مه‌ش ماناى هه‌ستى به‌هێزى خۆشویستنى ژینگه‌یه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، له زۆبه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ندێك هاوڵاتى ژینگه‌دۆسته‌وه باڵنده و ئاژه‌ڵى كێوى له بازاڕه‌كان ده‌كڕدرێن و له‌ناو سروست ئازادیان ده‌كه‌نه‌وه، له‌وانه‌ش له‌ناوچه‌كانى پێنجوێن، بارزان، قه‌ره‌داغ ، سنوورى گونده‌كانى ئیداره‌ى سۆران و پارێزگاى سلێمانى.
دارستان و پاوانى سلێمانى هاشتاگى #گەڕانەوە_بۆ_سروشت ، بڵاوكردووه‌ته‌وه وه‌ك هاندانێك بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌شى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن.