دیمه‌نێكی كاتى پاككردنه‌وه‌ى چیاى گۆشینه له‌سنوورى برادۆست ... وێنه: رێكخراوى مێرگه‌میر
رووبه‌رى 2 كیلۆمه‌تر پیسكرابوو
ژینگه‌دۆستان چیای گۆشینەى برادۆستیان پاككرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژینگه‌دۆستانى سنوورى قه‌زاى سیده‌كان، چیای گۆشینه‌یان له‌و زبڵ و خاشاكه پاككرده‌وه كه گه‌شتیاران له‌و شوێنه فڕێیاندابوو، سه‌رۆكى رێكخراوى مێرگه‌میریش ده‌ڵێت، تیمه‌كانى شاره‌وانى نایه‌نه ئه‌و شوێنه و ناچار ئه‌وان پاكیان كردووه‌ته‌وه.
چیای گۆشینە، یه‌كێك له دوورترین چیاكانى سنوورى ئیداره‌ى سۆرانه، نزیكى چیاى حه‌سه‌ن به‌گ و سنوورى نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێرانه و خه‌ڵكێكی زۆر بۆ گه‌شتكردن رووی تێده‌كه‌ن.
پاككردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوى مێرگه‌مێری ژینگه‌یی به‌هاوكارى سه‌نته‌رى رۆشنبیری و ناوه‌ندى لاوانى سیده‌كان ئه‌نجامدراوه.
جابر وه‌سمان برادۆستى، سه‌رۆكى رێكحراوى مێرگه‌میر به 964ـى وت، ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه ئه‌و شوێنه زبڵ و پاشماوه‌ى گه‌شتیارانى لێ فڕێدراوه، به‌ڵام به‌هۆى دووره‌ده‌ستییه‌وه نه‌تواندراوه زووتر پاكبكرێته‌وه.
وتیشی “ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چوینه ئه‌و شوێنه و به‌شێكیمان پاككردوه، ئه‌مجاره له‌هه‌ڵمه‌تێكدا توانیمان 58 نایلۆنى گه‌وره پڕ له‌و پاشماوه‌یه كۆبكه‌ینه‌وه”.
شوێنی دیكه‌ى گه‌شتیاری له‌و سنووره هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى خراپی دۆخى ئه‌منى و بوونى مین و ته‌قه‌مه‌نى، چه‌ند شوێنێك قه‌ده‌غه‌كراون و گه‌شتیارانیش روویان له چیاى گۆشینه كردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و رووبه‌ره‌ى گه‌شتیاران له‌و شوێنه پیسیان كردبوو نزیكه‌ى دوو كیلۆمه‌تر ده‌بوو.
رێكخراوى مێرگه‌میر په‌یامێكی بۆ گه‌شتیاران بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانى ئه‌م سنووره‌ى برادۆست بكه‌ن، تكایان لێده‌كات پاشماوەکانیان کۆبکەنەوە و وەک چۆن لە ماڵی خۆیان شت فڕێ نادەن، به‌هه‌مان شێوه له‌وشوێنانه‌ش پاشماوه و زبڵ فڕێنه‌ده‌ن، چونکە ژینگە ماڵی دووەمی هەموولایه‌كە.